نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ناوی ٢٥ بەپرس و کۆمپانیای ئێرانی خستە لسیتی گەمارۆکانەوە. ئەم تۆڕە داراییە بە تۆمەتی گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار دراو بۆ سوپای پاسدراران سزا دراون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ئەم بەرپرس ودامەزاوانە، لە هەر سێ وڵاتی تورکیا، ئیمارات وئێران بە رێگەی کۆمپانیاکان دراویان بۆ سوپای پاسداران دابین کردووە.
برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم بەرپرس و دامەزراوانە هەوڵیان ئەوە بووە کە لە بابەتی خۆدزینەوەی ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا، یارمەتی سوپای پاسداران بدەن.
بە گوتەی برایان هوک، گوشارەکانی سەر ئێران تا دێ زیاتر دەبێت.