نوچە-شەرقولئەوسەت
لە کاتێکدا جەیمز فێری، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش رۆژی رابردوو، باسی لە نادیاربونی چارەنووسی ئەبوبەکر بەغدادی کرد. پێگەیەکی ئەمریکی باس لە پلانی واشنتۆن بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی داعش دەکات.
پێگەی ئەمریکی نیوز ئێس نیوز، لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پلانێکیان بۆ دەستگیرکردنی بەغدادی ئامادەکردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگە ئەمریکییە، واشنتۆن لە پلانیدایە هاوشێوەی کەیسی سەدام حسێن و ئۆسامە بن لادن، سەرۆکی داعش بخاتە داوەوە و بۆ ئەم مەبەستە خەڵاتێکی چەند ملیۆن دۆلاری دیاری، بۆ ئەو کەسانە داناوە کە لە بارەی چارەنووسی بەغدادی زانیاری وردیان هەبێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، پشکنینی ئەو شوێنانەی کە ئەگەری مانەوەی بەغدادی تێدا هەیە یان خستنە ژێرچاودێری تۆڕی بنەماڵەیی و کەسە نزیکەکانی بەغدادی، بەشێکی دیکەی پلانەکەی واشنتۆنە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی نیوز ئێس نیوز، دوایین جار بەغدادی لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەغدا بینراوە. کاتێک کە چەکدارەکانی توانیان بەشێکی بەرچاو لە خاکی سوریا وعێراق داگیر بکەن.
ئەوناوچانەی کە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی داعش، نزیکەی ٧ ملیۆن کەسی لێ نیشتەجێ بوو.