هەڵوێستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی چارەنوسی بەغدادی

0

نوچەنێت-النشرە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت، شوێنی خۆ حەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش نادیارە، بەڵام کاریگەری بە سەر ئەم گروپەش کەم بۆتەوە.

کریستۆفێر گیکا، جێگری فەرماندەی هاوپەیمانی دژی داعش، بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، گوتیشی: شوێنی مانەوەی بەغدادی نادیارە، بەڵام کاریگەری ناوبراو بە سەر ئەم گروپە تیرۆرستییە کەم بۆتەوە.

ئەم بەرپرسەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەشڵێت، دۆزینەوەی شوێنی خۆشاردنەوەی بەغدادی پێویستی بە رێککەوتن و هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.

بە گوتەی گیکا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەوڵی بنەبڕکردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش دەدات. هاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە ئەستەمە هێزەکانی سوریای دیموکرات، رەزامەندی لە سەر ئازادکردنی دیلە بیانیەکانی ناو ریزەکانی داعش دەرببڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com