نوچەنێت-بیڵد
وەزیری دەرەوی ئەفغانستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی مارس رایگەیاند، لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، مافی ژنان هێڵی سوورە.
سەلاحەدین ڕەبانی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەفغانستان بە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیای گوتووە، لە ئیستادا بەربەست لە بەردەم ئامادەبوونی کچانی ئەفغانی لە قوتابخانەکان هەیە و ئێمە ئامادە نین چیدی مافەکانی ژنان بکەینە قوربانی.
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان دەشڵێت: ئەم دانوستانانە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵێک کێشە و گرفتە، مافەکانی ژنان مژارێکی گرنگە و بە درێژایی ١٨ سالی رابردوو مافەکانیان پێشێل کراوە.