نوچە-الجزیرە
پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٥ی مارس رایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر ناوچەی کفار سابا، هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژهەڵاتی تەل ئەبیب.٧ هاووڵاتی بریندار بوون.
کەناڵی هەواڵی جەزیرە ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە موشەکیە لە کەرتی غەززەوە کراوەتە سەر ئەل ئەبیب و ناوچەیەکی مەدەنی ئامانجی هێرشەکە بووە.
ئەمە یەکەم جارە کە لە غەززەوە، هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر تەل ئەبیب.
بنیامین نەتەنیاهۆ، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە ڕایگەیاندووە بێ وەڵام نابن وبە توندی بەرامبەر بە لایەنی هێرشبەر کاردانەوەیان دەبێت.