نوچە-مهر
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرباری دژایەتی ئەمریکا، ئەنقەرە ئامادە نییە چاوپۆشی لە کڕینی سیستمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ ڕوسی بکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، گرنگی بە دژایەتی واشنتۆن نادەن ولە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی پێداگرن.
واشنتۆن هۆشداری داوەتە ئەنقەرە، ئەگەر لە رێککەوتنی کڕینی ئێس-٤٠٠ی ڕوسی پاشگەز نەبێتەوە، ئامادە نییە فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف-٣٥ رادەستی تورکیا بکات.
سیتسمی بەرگری موشەکی ئیس.٤٠٠، رادەستکردنەوەی فەتحولا گولەن و پشتیوانی ئەمریکا لە هێزە کوردیەکانی رۆژئاوای کوردستان، خاڵە جێی ناکۆکەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنن.