نوچە-ئاژانسەکان
یەکەیەکی سەربازی سوپای روسیا، گەیشتە ناو خاکی ڤەنزوێلا.
ئەمڕۆ دووشەممە،٢٥ی مارس،دوو فڕۆکەی شەڕکەری سوپای روسیا لە فڕۆکەخانەی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا نیشتنەوە.
ئەم فڕۆکانە هەڵگری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا و دەیان سەربازی ئەم وڵاتەن. بە گوێرەی سەرچاوەکان، سەرۆک ئەرکانی سوپای روسیاش گەیشتۆتە ڤەنزوێلا.
ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، ئەم یەکە سەربازیەی روسیا بە مەبەستی مەشق و راهێنانی سەربازی بە سوپای ڤەنزوێلا ڕەوانەی ئەم وڵاتە کراوە.