نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی باكوور رایدەگەیەنێت، هێرشێكی چەكدارانی داعشی بۆ سەر كێڵگەی نەوتی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدین-یان تێکشکاندووە.
لە راگەیێندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی باكوور رایگەیاند “فەوجی پۆلیسی نەوتی تایبەت بە پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی سەڵاحەدین، هێرشێکی چەكدارانی داعشی بۆ سەر كێڵگەی نەوتی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدین تێكشكاند”.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، “هێزە ئەمنییەكان بەتووندی وەڵامی هێرشەکەی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و ژمارەیەکیان کووشتوون و بریندارکردوون و ئەوانی دیکەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و بریندارەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردوون”.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “لیوای ٢١ی تۆپهاوێژ و لیوای ٨٨ فەوجی دووی سەربە حەشدی شەعبی لە تێكشكاندنی هێرشەكەدا بەشداربوون”.