پارێزگاری موسڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

0

نوچەنێت

لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی دوای ڕووداوەکەی مووسڵ، لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرلەمانی عێراق پارێزگاری نەینەوای لە پۆستەکەی لادا.

بڕیاری لادانی پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی بە پێی یاسا، بەسەر هەردوو جێگرەکەشیدا جێبەجێ دەبێت و ئەوانیش لە پۆستەکانیان لادران.

پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١-٣-٢٠١٩، بەلەمێکی گەشتیاری لە سەر ڕووباری دیجلە لە موسڵ، ژێرئاو کەوت و نزیکەی ١٢٠ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەست دا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی پێشنیازی بۆ پەرلەمانی عێراق کرد، بەتۆمەتی کەمتەرخەمی و قۆستنەوەی پۆستەکەی و کەمتەرخەمی و بەهەدەردانی موڵکی گشتی، نۆفڵ حەمادی عاگوب، پارێزگاری نەینەوا لە پۆستەکەی لابدەن.

ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٤-٣-٢٠١٩)، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکیدا، کە تایبەت بوو بە ڕووداوەکەی موسڵ، بڕیاری لەکار لادانی “نۆفڵ حەمادی” لە پۆستی پارێزگاری نەینەوا دەرکرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی عێراق شەش بڕیاری دەرکرد بۆ باشکردنی دۆخی موسڵ، لە گرنگترینیان، باشکردنی رەوشی خزمەتگوزاری و ئەمنی و چاودێریکردنی زیاتری ئەو شوێنانەی لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکاندان، هەروەها دوورخستنی بارەگا نایاساییەکان و ڕێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان. جگە لەوەی بڕیار درا پارێزگاری نەینەوا دوور بخرێتەوە و ڕەوانەی دادگاش بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com