نوچە-ئاژانسەکان
سوپای ئیسرائیل، بە تۆڵەی هێرشی رۆژی رابردووی گروپە توندڕەوە ئیسرائیلیەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٤ی مارس هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر بنکەکانی حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکردەوە.
فڕۆکە شەرکەرەکانی ئسیرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە،هێرشێێکی ئاسمانیان کردە سەر بنکە سەربازیەکانی رێکخراوی حەماس.
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، ئێوارەی رۆژی رابردووش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند ئامانجێکی سەربازی حەماسی پێکا.
حەماس بەرامبەر بەم هێرشانە، هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە ودەڵێت تۆڵەی کوژراو و بریندارەکانی دەکاتەوە.