دەمیرتاش: ئێمە قوربانی تیرۆریزمین

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، لە نوێترین دیمانەیدا داوا لە لایەنگرانی پارتەکەی دەکات بۆ تێکشكانی هاوپەیمانێتی ئەردۆغان و باخچەلی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ رۆژنامەنووسان دەڵێت، ئێمە تیرۆریست نین. بەڵکو خۆمان قوربانیی کردەوە تیرۆریستییەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا-ین. ئێمە جودا خواز نین، بەڵکو خۆمان دابەش کراوین.

دەمیرتاش داوای لە لایەنگرانی پارتەکەی کردووە، ئەگەر ئەویان خۆش دەوێ، داواکەی جێبەجێ بکەن و بۆ تێکشكانی ئەردۆغان و باخچەلی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەمیرتاش ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە پارتی دیموکراتی گەلان هیچ هاوپەیمانێتییەکی لە گەڵ پارتی کۆماری گەلدا نییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش جەخت دەکاتەوە، کە لایەنگرانی پارتەکەی بە دەنگدان، رێگە نەدەن کاندیدەکانی هاوپەیمانی کۆمار لە شارە گەورەکان دەنگ بهێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com