دوایین زانیاری لەسەر سێ چەکداری داعش لە شنگال

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال رایدەگەیەنێت، کە سێ چەكداری داعش، کە پێدەچێ لە باغۆزەوە ھەڵاتبێتن، لە سنووری شنگال خۆیان تەقاندەوە.

بە گویرەی میدیا عێراقییەکان، چەکدارەکانی داعش ژمارەی شەش کەس بووە و سێ چەکداریان لەلایەن هێزەکانی عێراق کوژراون و سێ چەکداریشیان خۆیان تەقاندووەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرماندەیەک لە فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، لە شنگال لەبارەی کوژرانی چەکدارەکانی داعش لەو سنوورە راگەیاند “ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی خۆکوژی داعش، کە پێدەچێ لەناوچەی باغۆزی سوریاوە هەڵاتبێن لە گوندی “گرزەرک”ـی سەر بە ناحیەی قەیرەوان لە شنگال هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی کەتائیبی وەعدوڵڵای سەر بە حەشدی سوننە.

ئەو سەرچاوەیە لە هێزی ئێزیدخان گوتیشی “دوای رووبەڕووبوونەوە، سێ لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و بەوهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی سوننی برینداربووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com