نوچەنێت-النشرە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، لە بارەی بەفەرمی ناسینی سەروەری ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان، هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، کە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، بە مانای شەرعیەت دانە بە داگیرکاری ئەم ناوچەیە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نیگەرانی خۆی لە بارەی ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا خستۆتەڕوو و دەڵێت “گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بە مانای شەرعییەت بەخشینە بە داگیرکاری بەرزاییەکانی جۆلان، لە لایەن ئیسرائیلەوە”.