نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، زیاتر لە ٣٠ بەرپرس و دامەزراوە و کۆمپانیای ئێرانی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمی ئەم وڵاتەوە خستە لیستی رەشەوە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە: ١٧ بەرپرس و ١٤ دامەزراوەی ئێرانی، کە بەشدارییان لە بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمی ئێراندا هەیە، خراونەتە لیستی سزاکانی واشنتۆنەوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەم بەرپرس و دامەزراوانە، لە ژێر چاودێری وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێراندا چالاکن و لە پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی و ئەتۆمی ئەم وڵاتە، بەشدارن.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، گوشارەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەم وڵاتە ناچار بکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.