نوچەنێت
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی نه‌ینه‌وا دەڵیت، ١٦ كه‌سی گومان‌لێكراو و به‌رپرس، به‌هۆی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله له موسڵ ده‌ستگیركراون.
لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی نه‌ینه‌وا به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه “رووداوه‌كه‌ی موسڵ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ده‌یان هاوڵاتی، كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن له رووباری دیجله‌دا خنكاون”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی “شانه‌ی قه‌یران كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه، ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكردووه به لیكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی رووداوه‌كه و كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان كه بوونه هۆی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ١٦ كه‌س وه‌ك گومان‌لێكراو و به‌رپرس له رووداوه‌كه ده‌ستگیركراوون و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستیپێكردووه”.