نوچەنێت-السومریە نیوز
عێراق و سعودیە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ پشتیوانیکردن لەبارزگانی نێوان دوو وڵات واژۆ کرد.
ژووری بازرگانی عێراق، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٣ی مارس، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: بە ئامادە بوونی سەرۆکانی ژووری بازرگانی عێراق و سعودیە و هەروەها باڵیۆزی عێراق لە سعودیە، یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لە نێوانیان واژۆ کرا.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ژووری بازرگانی عێراق، ئەم یاداشتە بە ئامانجی پشتیوانی کردن و بردنەوە سەرەوەی ئاستی بازرگانی نێوان دوو وڵات واژۆ کراوە و بە یاداشتێکی ستراتیژی هەژمار دەکرێت.