نوچەنێت
گوتەبێژی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاند.
مستەفا بالی، گوتەبێژی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە)، لە تویتێکدا رایگەیاند “هەسەدە داعشی لەرووی سەربازیی و مەیدانییەوە لە باغۆز تێکشکاند”.
مستەفا بالی دەشڵێت “داعش هیچ ناوچەیەکی لە سوریا لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە و بە تەواوی لەنێو براون”.
نزیكەی دوو مانگە هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنی بۆ رزگاركردنی باغۆز لە دەستی داعش دەستپێكردووە و بە هەزاران چەکدار و خێزانەکانی داعش خۆیان رادەستکردەوە و سەدانی دیکەش کوژران.
باغۆز مۆڵگهی داعش، شهڕی كۆنتڕۆڵكردنهوهی ئهو شارهدێیه، كە دەكەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی دێرزووری سوریا، به هۆی بوونی خهڵكی سڤیل چهند جارێك ئۆپەراسییۆنی كۆنترۆڵكردنی دواخرا.