نوچەنێت
لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ، بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەی دا.
رۆژی ٢١-٣-٢٠١٩، بەهۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێکی گەشتیاری لە رووباری دیجلەدا، ٩٥کەس بوونە قوربانی و ٥٥کەس رزگارکران. دانیشتوانی پارێزگای موسڵ، ئەم کارەساتە بۆ کەمتەرخەمی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی شارەکە دەگەڕێننەوە.
بەم هۆیەوە رۆژی رابردوو٢٢-٣-٢٠١٩، ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ، لە کۆبوونەوەیەکدا بەهۆی”کەمتەرخەمی و بەهانوەنەچوونی پێویست” لە کاتی نقومبوونی بەلەمەکە بڕیاری دوورخستنەوەی (فەلاح تائی) بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوای دا.