نوچەنێت
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی موسڵی کرد و لەبارەی رووداوی نقوومبوونی بەلەمەکەوە گوتی ”پێویسته رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت، كه كەمتەرخەم بوونه له روودانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه گه‌وره‌یه و ناهێڵین رووداوەکە بەئاسانی تێبپەڕێت”.
رۆژی پێنجشەممە له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک له دوورگه‌ی گه‌شتیاری لە ناوچەی غاباتی موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله، زیاتر لە ١٠٠ کەس خنکان و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ (هەینی ٢٢-٣-٢٠١٩) د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی ناو رووباری دیجله له شاری موسڵ و گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان، سەردانی شاری موسڵی کرد.

بەپێی هەواڵی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن د. به‌شیر حه‌داد رایگەیاند ”ئێمه نوێنه‌ری هه‌موو عێراقییه‌كانین، نوێنه‌ری هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ته‌كانیانین، ئه‌وه‌ی له موسڵ روویدا له نقومبوونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و خنكانی زیاتر له ١٠٠ كه‌س، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌مانه‌ویت ئه‌و رووداوه به‌ئاسانی تێپه‌ڕنه‌بێت و پێویسته رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت، كه كەمتەرخەم بوونه له روودانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه گه‌وره‌یه”.
د. به‌شیر حه‌داد دەڵێت ”بۆ ئه‌وه هاتووین له نزیكه‌وه ئاگامان له دۆخی ئه‌م خه‌ڵكه بێت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شمان پێدان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كارمان له دانیشتی په‌رله‌مانی عێراق، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و لیژنه‌یه دەبێت، كه بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان له‌سه‌ر پاریزگای موسڵ پێكهێنراوه، ئه‌و لیژنه‌یه چه‌ند راسپارده‌یەكی هه‌یه و پێویسته راسپارده‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی حاڵ و بارودۆخی ئیداریی و ئەمنی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره بكه‌وێته سه‌ر كار به شێوەیەکی باش”.

حەداد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی موسڵ ره‌وایه و له جێگه‌ی خۆیه‌تی، خه‌ڵكێكی دڵ پڕن، مافی خۆیانه داوای چاكسازی و خزمەتگوزاریی بكەن، چونكه ئه‌م خه‌ڵكه سته‌میان لێكراوه و ماڵیان ویران و شاره‌كه‌یان رووخاوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچیان بۆ نه‌كراوه له‌خزمه‌تكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.