نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو دەزگای میدیایی رێکخراوی داعشی خستۆتە لیستی رەشەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر یەک لە ئاژانسی هەواڵی “اعماق” و پێگەی” الحیاه”، کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن، خراونەتە لیستی رەشەی دەزگای دیپلۆماسی واشنتۆنەوە.
الحیاه زۆرتر وەک دەزگایەیکی میدیایی بەرهەمهێنانی کتێب، فیلم و سروود، چاڵاکە. پێگەی ئینتەرنێتی “اعماق”ـیش، وەک ئاژانسی هەواڵنێری داعش، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چالاک بووە.
ئەم دوو دەزگایە، ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە دامەزران و بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی و عەرەبی، چالاکییان هەیە.