نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
دوای ئەوەی، کە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردووی سەرانی یەکێتی ئەوروۆا رایگەیاند، کە دەنگی ئەرێنی پەرلەمانی وڵاتەەکی بۆ دواخستنی پرۆسەی برێگزیت مسۆگەر دەکات؛ سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت “مەی تیایدا سەرکەوتوو نابێت”.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: چانسی سەرکەوتنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ئەرێنی پەرلەمان، تەنها ١٠%ـیە، بەڵام پێدەچێ بۆ ٥%یش کەم بێتەوە.
بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بەم لێدوانەی تێرێزا مەی لە سەر زاری دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، گوتوویەتی، کە ماکرۆن لە رادەبەدەر گەشبینە.
سەرانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی مارس، هۆشدارییان دایە بەریتانیا و رایانگەیاند، دوا مۆڵەت دەدەن بەو وڵاتە، تاکوو دوایین چانسی خۆی تاقی بکاتەوە.