نوچەنێت
ژماره‌ی قوربانیانی نقومبوونی به‌له‌مه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ی دوورگه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه‌ی غاباتی موسڵ له‌سه‌ر ده‌ریای دیجله، زیاتر ده‌بێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوه‌كو ئیستا ته‌رمی زیاتر له تەرمی ١٠٠ قوربانیان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراوەتەوە. هەروەها لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، رووداوه‌كه ١٠٠٪ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و گوێنه‌دانی خاوه‌ن و كارمه‌ندانی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه به‌رێنمایی سه‌لامه‌تی و پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن روویداوە.
به‌گوێره‌ی گرته‌كانی كامێراكانی چاودێری، ٢٨٧ كه‌س سواری به‌له‌مه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه كراون، كه ١٠٣ كه‌سیان ئافره‌تن، ٨٦ پیاو و ٩٨ منداڵ له‌خۆده‌گرێت. پێشبینیش ده‌كرێت، ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه، بگاته ١٣٠ كه‌س. چوونکە له میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دەرکەوتووە کە، نزیکەی٣٠ کەس بێسه‌روشوێنن و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌یان و ده‌رهێنانیان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لێپرسراوی به‌كارخستنی به‌له‌مه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵاتنیدابوو له موسڵ. ناوبراو راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی موسڵ و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له ته‌واوی عێراق راگه‌یاند و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوخەمییەک ئاهەنگە فەرمییەکانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند.