نوچەنێت-روسیاالیوم
یەکێتی ئەوروپا لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو ڕایگەیاند، کە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان رەتدەکاتەوە.
مایا کوسیانچیچ، گوتەبێژی فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کە هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان نەگۆڕە.
گوتەبێژی مۆگرینی دەشڵێت، بە گوێرەی یاسایی نێودەوڵەتی، یەکێتی ئەوروپا ڕای وایە، کە سەروەری ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان قبووڵ ناکرێ، چون ئەم ناوچەیە وەک بەشێک لە خاکی ئیسررائیل نایەتە هەژمار.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی رابردوو گوتی “کاتی ئەوە هاتووە، کە دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان بە فەرمی بناسرێت”.
بەرزاییەکانی جۆلان ساڵی ١٩٦٧، لە میانی شەڕی شەش رۆژە لە لایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵ کرا.