فەرەنسا هەڕەشەی هێڕشکردن دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات، سەرلەنەوێ هێرشەکانیان بۆ سەر رژێمی بەشار ئەسەد دەستپێدەکەنەوە.

فلۆڕانس پارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا، لە میانی گوتارێک لە سەنتەری ئەنجومەنی ئەتڵانتیک، جەختی کردەوە، کە ئەگەر پێویست بکات گورزی کوشندە لە رژێمی ئەسەد دەدەن.

پارلی گوتیشی: کاتێک، کە بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی سوریا بەکارهێنا، پاریس بە هاوبەشی لە گەڵ ئەمریکا و بەریتانیا هێڕشییان کردە سەر بنکە سەربازیەکانی ئەسەد، لە ئێستاشدا ئەگەر پێویست بکات هاوشێوەی ئەو ‌هێرشانە بۆ سەر سوریا دەستپێدەکەنەوە.

جێی ئاماژەیە، ٧ی ئەپریلی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی کیمیایی سوپای ئەسەد بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، ٥٩ موشەکی تام هاوکی ئاراستەی بنکەی سەربازی شوعەیرات کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com