کۆبوونەوەی سەرانی ئەوروپا دەستیپێکرد

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

کۆبوونەوەی دوو رۆژەی سەرانی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی مارس، کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکرد، ئەمە لە کاتێکدایە، کە لەندەن هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی برێگزیت خستۆتەگەڕ.

لەندەن لە هەوڵدایە، کە دانوستانەکانی پەیوەست بە برێگزیت و پرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ سێ مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.

تێرێزامەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەر لەوەی بەشداری کۆبوونەوەکە بێت، گوتی هەوڵ دەدەم رەزامەندی برۆکسێل، سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی برێگزیت مسۆگەر بکەم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com