نوچەنێت
له ئهنجامی ژێرئاوكهوتنی بەلەمێک له دوورگهی گهشتیاری له موسڵ تاوەکو ئێستا ٧١ کەس خنکاون
سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووباری موسڵ خنکاون گەیشتووەتە ٧١ کەس.
نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و داوامانکردووە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە بکرێت و دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا راپۆرتی لێکۆڵینەوەکە پێشکەش بە نوسینگەکەی سەرۆکوەزیران بکرێت.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ژمارەی خنکاوەکان گەیشتووەتە ٧٥ کەس و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن.