نوچەنێت-ئاژانسەکان
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، پلانی هێرشکردنە سەر پێنج مزگەوت لە دووهەمین شاری گەورەی ئەم وڵاتە ئاشکرا بووە.
پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی مارس رایگەیاند: چەندین ڕاپۆرتیان سەبارەت بە هێرشێ هاوکات بۆ سەر پێنج مزگەوت لە شاری بیرمێنگامی ئەم وڵاتە پێگەیشتووە.
بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسی بەریتانیا، شەوی رابردوو بە مەودایەکی نزیک لە یەک هێرش کراوەتە سەر پێنج مزگەوتی شاری بیرمێنگام.
هۆکاری ئەم هێرشانە، تاکوو ئێستا لای پۆلیسی بەریتانیا ناڕوونە، بەڵام بە گوتەی بەرپرسان، ئەم هێرشانە پەیوەندی راستەخوۆیان بە یەکترەوە هەبووە،
لێکۆڵینەوە سەبارە بە چۆنیەتی ئەم هێرشانە بەردەامە.