نوچەنێت
وەزارەتى تەندروستى عێراق دەڵێت، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٦ کەس بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەى موسڵەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ٦٦ کەس بەرزبووەتەوە. ئاماژەى بەوەشکردووە، “لە ناو گەشتیارە گیان لەدەستدراوەکاندا ٣٣ ژن و ١٢ منداڵ و ١٠ پیاو هەیە”.
لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی فریاکەوتنی موسڵ رایگەیاند: ٦٦ کەس خنکاون و ٢٨ کەسیش نەدۆزراونەتەوە
پۆلیسی فریاکەوتنی موسڵ نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی رووداوەکەی موسڵ راگەیاند و بەپێی راگەیێندراوەکەیان تاوەکو ئیستا ٦٦ تەرم دەرهێندراون، ٦١ کەس رزگارکراون و چارەنووسی ٢٨ کەسیش نادیارە.
لەلایەکی دیکەوە، حیسام خەلیل بەڕێوەبەرى بەرگری شارستانى موسڵ ئاشکرایکرد، زۆربەى ئەوانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە ژن و منداڵن.