رێککەوتنێکی نێوان ئێران، عێراق و سوریا ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئێران، سوریا و عێراق، لەسەر کردنەوەی رێگەیەکی وشکانی بۆ بەستنەوەی تاران بە دیمەشق، كه‌ بەناو خاکی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت رێککەوتوون.

رۆژنامەی عوکازی سعودیە، لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، لە کۆبوونەوەی سوپاسالارانی ئێران، عێراق و سوریا، هەرسێ وڵات لەبارەی کردنەوەی رێگایەکی وشکانی بۆ بەستنەوەی تاران بە دیمەشق بە به‌ناو خاکی عێراقدا رێککەوتوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ رێگاکە بە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و شنگال و بەشێک لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش تێدەپەڕێت و پێدەچێت ئەو هەوڵەی حکومەتی عێراق قەیرانێکی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبکات، چونکە بەشێک لە رێگەکە بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com