گرانترین و هەرزانترین شارەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٩

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی یەکەی زانیاری گروپی ئێکۆنۆمیست بۆ سالی ٢٠١٩، پاریس، سەنغافور و هۆنگ کۆنگ، لە سەرەوەی لیستی گرانترین شارەکانی جیهان بۆ ژیانکردن هەژمار دەکرێن.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئێکۆنۆمیست، دانانی ناوی پاریس لە یەکەکەمی ئەم لیستەیە جێی سەرسووڕمان نییە، چونکە ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٠٣ـێوە هەتا ئێستا، لە لسیتی دە شاری یەکەمی گرانی جیهاندا بووە.

یەکەی زانیاریەکانی ئێکۆنۆمیست، لەم راپۆرتەیدا ١٦٠ پێوەری بۆ دیاریکردنی پلەی گرانی و هەرزانی شارەکانی جیهان دیاری کردووە، لەوانە خۆراک، پۆشاک، شتومەکی ئارایشت و تەندروستی، کڕینی خانووبەرە، گواستنەوە و … هتد. بە گوێڕەی ئەم پێوەرانە ١٣٠ شاری جیهان هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

لە دوای گشتپرسییەکەی برێگزیت، دوو شار، لەندەن و مەنچەستەر لە بەریتانیا، وەک دوو شاری گرانی جیهان دیاری کراون.

شارەکانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزۆێلا و دیمەشق، پایتەختی سوریا، تاشکەندی ئۆزبەکستان و ئەڵماتی هیند، وەک هەرزانترین شارەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٩ دیاری کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com