هێزێکی تاڵیبان تەفروتونا کرا

0

نوچەنێت-ئاوا

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، باس لە تێکشكان و کوژرانی هێزێکی تاڵیبان دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، لە دووتوێێ ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی تاڵیبان، کە لە چەند قۆڵەوە بەڕێوەچووە، ٥٦ کەس لە چەکدارانی ئەم رێکخراوە کوژراو و بریندار بوونە.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەشڵێت “سەرکردەیەکی سەربازی ئەم رێکخراوەش بە ناوی مەنسور قاری، کراوەتە ئامانج و گیانی لە دەستداوە”.

راگەیێندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەم ئۆپەراسیۆنە، هاوکات لە ناوچەکانی قەندوز، غەزنی، نەنگرهار، هەرات، لوگەر، بەلخ، فاریاب، هێلمەند و بەغلان، ئەنجام دراوە و چەک و تەقەمەنییەکی زۆریش زەوت کراوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوە، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان ئەنجام دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com