نوچە-راشاتودەی
وەزیری بەرگری روسیا، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێکی ڤلادمیر پوتین سەردانی سوریای کرد.
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری ڕوسیا بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێکی نهێنی بە- بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، گەیشتە دیمەشق.
وەک ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردۆتەوە، وەزیری بەرگری روسیا پەیامێکی نهێنی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ بەشار ئەسەد پێ بووە.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە بایانێکدا ڕایگەیاند، هەردوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە کۆمەڵێک پرس گفتگویان کردووە.
تاکو ئێستا زانیاری لە بارەی ناوەرۆکی پەیامەکەی پوتین بۆ ئەسەد، بڵاو نەبۆتەوە.