رۆژئاوای کوردستان: هەڕەشەمان لە سەرە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی مارس، لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا، سیاسەتی هەڕەشە و سەرکوتی بەرانبەر بەوان گرتۆتە بەر.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستا ن راشیگەیاندووە، کە دیمەشق  پلانی جیدی بۆ سەرکوت و  توندوتیژی دژ بەوان هەیە.

هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیەکانی سوریا، رۆژی ڕابردوو لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی و بە لێدوانێکی وەزیری بەرگری سوریا، کەوتۆتە قۆناغێکی نوێوە.

رۆژی ڕابردوو، وەزیری بەرگری سوریا، دوای کۆبوونەوە لە گەڵ هاوتا ئێرانی و عێراقەکەی خۆی، بە فەرمی هەڕەشەی بە کارهێنانی هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیەکانی رۆژئاوا کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com