هەوڵدەدرێت پەکەکە لە شنگال دوور بخرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، فشار دەخاتە سەر حکومەت بۆ ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەربکات. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “ئەو چەکدارانەی سەر بە پەکەکەن پارە لە حەشدی شەعبی وەردەگرن”.

لە دوای ئازادکردنەوەی شنگال چەندین هێزی جۆرواجۆر بارەگای کردۆتەوە و بوونەتە هۆی بارگرژی و رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ساڵی ٢٠١٤ـی ئێزیدییەکان، بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەشێک لەو هێزانە سەربە پەکەکەن و هاوکاری ماددی لە حەشدی شەعبی وەردەگرن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان دووبەردانى، سەرۆکى لێژنەى کاروبارى شنگال لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشكرایكرد، لێژنەى کاروبارى شنگال و لێژنەى دەرخستنى راستییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، راپۆرتێکى ٣٠ خاڵییان نووسیوەتەوە.

شێروان دووبەردانى گوتیشی، یەکێك لە خاڵە هەرە سەرەکییەکانی ئه‌و راپۆرته‌ دەرکردنی پەکەکەیە لە سنوورى قەزاى شنگال.

دووبەردانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ ئەو مەبەستە ئیمزاى ٦٨ ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کۆکردۆتەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامداوە.

دووبەردانی ئاشكراشی دەکات، کە لە دانیشتنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەراندا، پرسى دەرکردنى پەکەکە دەخرێتە دەنگدانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com