جارێکی دیکە یەبەشە و سوپای عێراق رووبەڕووی یەکبوونەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٩-٣-٢٠١٩)، جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و سوپای عێراق لە سنووری شنگال دروستبووەوە، بەوهۆیەشەوە ئۆمبێلێکی یەبەشە و دوو هەمەری سوپای عێراق سووتان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەبەشە و سوپای عێراق لە نزیک کۆمەڵگەی خانەسوور دروستبوو، تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوولا لە کۆبوونەوەی بەردەوامدا بوون، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک، بۆیە لە کاتژمێر ١:٣٠ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەبەشە و سوپای عێراق لە دەڤەری حەساویک دروستبووەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە و دوو هەمەری سوپای عێراق بە تەواوەتی سووتان”.

بە پێی زانیارییەکان، سوپای عێراق پێیوایە، یەبەشە هێزێکی نایاساییە، پێویستە لە ناوچەکە نەمێنێ و سێ فیرقە لە هێزەکانی عێراق بچنە نێو شارۆچکەکە، بەڵام هێزەکانی یەبەشە ئەو داوایەی سوپای عێراق رەتدەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com