نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
دەوڵەتی سوریا رایگەیاند، کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کۆنترۆڵ دەکاتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە هێزەکانی کورد، عەرەب، ئاشور، ئەرمەنی و تورکمانە، تاکوو ئێستا لە ژێر پشتیوانی ئەمریکادایە.
دەوڵەتی سوریا، لەم کاتەدا رایگەیاندووە ناوچەکانی ژێڕ دەسەڵاتی ئەم هێزانە، یان دەبێ بە زەبری هێز یان بە رێگەی رێککەوتنی ئاشتی ڕادەستی دەسەڵاتی مەرکەزی بکرێنەوە.
وەزیری بەرگری سوریا لەم بارەوە گوتوویەتی: تەنها کارتێک، کە بە دەست ئەمریکیەکانەوەیە، هێزەکانی سوریای دیموکراتییە، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم هێزانە، یان دەبێ بە هێرشی سەربازی کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە یان دەبێ بە رێگەی دانوستان ڕادەستی دیمەشق بکرێنەوە.