کۆنترۆڵکردنی دوا پێگەی داعش راگەیێندرا

0

نوچەنێت

گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی باغۆزی راگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردوودا شەڕ و پێکدادانی تێدابوو. 

مستەفا بالی، گوتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە توویتێکدا لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیەی باغۆز رایگەیاند “هەسەدە ناوچەی کۆبوونەوەی داعشی لە باغۆز کۆنترۆڵکرد. ئەمە راگەیاندنی سەرکەوتن نییە، بەڵام پێشڤەچوونێکی گرنگە لە شەڕی دژ بە داعش”.

گوتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەشڵێت “پێکدادانەکان بەردەوامن، گروپێک لە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەیەکی بچووکدا ماونەتەوە و هێشتا شەڕ دەکەن”.

مستەفا بالی ئاماژە بەوەش دەکات ”هەسەدە ئامادەکاریی بۆ دەستگیرکردنی ١٥٧ تیرۆریستی بەئەزموون کردووە، کە زۆربەیان بیانین”. دەشڵێت ”هێزە تایبەتییەکانی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تیرۆریستەکانی داعش لە باغۆز ئەنجام دەدەن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com