نوچەنێت-الرای
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی مارس، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کوێت دەستپێدەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەم سەردانەی مایک پۆمپیۆ، سەردانێکی گرنگە و دوو لایەن سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندیە ستراتیژیەکانی دوو وڵات گفتوگۆ دەکەن.
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، پۆمپیۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێهەمین دانیشتنی ساڵانەی گفتگۆی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و کوێت، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
لە میانی سەردانەکەی بۆ کوێت، پۆمپیۆ جەخت لەسەر رێکخستنی هاوپەیمانی ستراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، کە بە ناتۆی عەرەبی دەناسرێتەوە.
سیاسەتی دەرەوەی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی ئەم وڵاتە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای کوێتە.