ئەمریکا: لە هاوکاری ئێزدییەکان بەردەوام دەبین

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە شەڕی تیرۆر و هاوکاری واشنتۆن بۆ عێراق کردووە.

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە تەلەفۆن قسەی كردووە و باسیان لە شەڕی تیرۆر كردووە و جەختیشی لەسەر بەردەوامی واشنتن بۆ ھاوكاریكردنی سەربازیی عێراق كردەوە.

ھەروەھا پێنس ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەمەریكا لەسەر یارمەتیدانی پێكھاتەكانی كریستیان و ئێزیدی عێراق بەردەوام دەبێت، كە زۆریان بەدەست رێكخراوی داعشەوە چەشتووە.

عێراق بووەتە چەقی ململانێی ئەمەریکا و ئێران، بەجۆرێک، باڵادەستبوون لە عێراق، بە سەرکەوتن و دەستکەوت لە لایەن هەر لایەکییان تەماشا دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com