زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی سەر پەکەکە

0

نوچەنێت-فارس

بەرپرسێکی ئاگادار لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەبارەی هێڕشەکەی ئەمڕۆی سەر پەکەکە ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەم بەپرسە سەربازیەی ئێران، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی سەر پەکەکە، کە بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئێرانیش تیایدا بەشدار بووە، دەڵێت: سوپای تورکیا ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی خۆی بۆ سەر پەکەکە ئەنجام داوە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی ئێران، هیچ رۆڵێکیان لەم ئۆپەراسیۆنە نەبووە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرەنگاری هەر گروپ و لایەنێک دبنەوە، کە بیهەوێ باری ئەمنی ئەم وڵاتە تێک بدات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ (دووشەممە ١٨ی مارس) رایگەیاند، کە سوپای تورکیا و ئێران، بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ سەر پەکەکە دەست پێکردووە.

سلێمان سویلۆ ڕاشیگەیاند “بەم زووانە ئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕادەگەیێنین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com