نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەم وڵاتە بە هاوبەشی لە گەڵ ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ سەر پەکەکە ئەنجام داوە.
سلێمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، دوو هەفتە بەرلە ئێستا باسی ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنەی کردبوو.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بەیانێکدا رایگەیاند: کاتژمێر ٨ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ی مارس، هێزەکانی تورکیا و ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەشیان بۆ سەر پەکەکە لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا ئەنجام داوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، وردەکاری زیاتری لەبارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە بڵاو نەکردۆتەوە.
رۆژی رابردووش لە شەڕێکی چەکداری لە نێوان سوپای عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگاڵ ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراقی کوژران.