بە بەشداری سێ وڵات، مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەچێت

0

نوچەنێت-المعلومە

هاوپەیمانی بەنا، جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی مانۆری سەربازی هاوبەش لە نێوان تاران و دیمەشق و بەغدا دەکاتەوە.

حنین قدو، نوێنەری هاوپەیمانی بەنا لە پەرلمانی عێراق دەڵێت، بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لە نێوان سێ وڵات لە ناوچە سنووریەکان پێویستە و هاوکات جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان دەکاتەوە.

قدو بە پێگەی “المعلومە”ی گوتووە، بەم شێوە دەتوانن رێگە لە کاریگەری و نفوزی واشنتۆن بگرن.

نوێنەری هاوپەیمانی بەنا دەشڵێت “ئاسایشی عێراق پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاسایشی ئێران و سوریاوە هەیە”.

بە گوتەی حنین قدو، بەغدا پێداگری لە سەر ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش دەکات، تاکوو ئاستی توانای سەربازی و ئامادەیی خۆی بەرز بکاتەوە.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق دەشڵێت، لە ناوچە سنووریەکان، هەست بە بۆشایی ئەمنی و سەربازی دەکرێ، هەر بۆیە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە پێویستە.

رۆژی رابردووش، دیمەشق میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بوو، کە تیایدا نوێنەرانی ئێران و عێراق بەشدار بوون. تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە، بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com