ئەمریکا هێزێکی نوێ رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

0

نوچەنێت-وۆڵ ستریت جۆڕناڵ

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ ئاشكرای دەکات، کە ئەمریکا هێزێکی هەزار کەسی لە سەربازانی خۆی لە ناوچە کوردیەکانی سوریا جێگیر دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەرباری هەڕەشەکانی تورکیا، لە پلانیدایە لە پشتیوانی کردنی هێزە کوردیەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوام بێت. بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی پێنتاگۆن دەڵێن “پێویستە لانی کەم نیوەی هێزەکانیان لەم ناوچانە بمێننەوە”.

تاکوو ئێستا پێنتاگۆن بە فەرمی ئەم زانیاریانەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی رەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

تورکیا ڕایگەیاندووە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێز کوردیەکانی سوریا دەستپێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com