نوچەنێت
سەرۆكی ئەنستیتیوتی (پەی) بۆ چاودێری و پەروەردە رایدەگەیەنێت، كە سه‌رۆکۆماره کورده‌که‌ی عێراق بێ ئاگایه، دەشڵێت “سه‌رکۆمار و هه‌ڵه‌بجه و ئازاری خه‌ڵک، کوجا مه‌رحه‌با!”.
ئەمڕۆ (یەكشەممە ١٧-٣-٢٠١٩) د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئەنستیتیوتی (پەی) بۆ چاودێری و پەروەردە، هەروەها سەركردەی پێشووی یەكێتی، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە نووسینێكدا بە توندی رەخنەی لە بەرهەم ساڵح گرتووە.
د.سەروەر لە نووسینەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە، كە دوێنێ له نوسیبووی پێویسته سه‌رکۆمار به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه داوای لێبووردن له گه‌لی کورد بکات و به‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره بۆ خۆی تۆمار ده‌کات و ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ گه‌له‌که‌ی که وه‌ک دۆکیۆمێنتێکی یاسایی و مێژوویی گرنگ ده‌توانرێت بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیان و به یاسایی به جینۆسایدناساندنی که‌یسه‌که سوودی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێبووردنه‌که به‌ناوی دەزگای ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه به‌رهه‌م ساڵح گوێ له‌م پێشنیارانه ده‌گرێ و نه بۆ ئه‌وه‌ش بووه به سه‌رکۆمار.
هەروەها نووسیویەتی “نه‌سیر عانی به ناوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه تازیه‌نامه‌ی ناردووه، نه ده‌زانێ چه‌نده‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و نه ده‌شزانێ که هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، هه‌ر بۆیه ناچارین بڵێین جه‌نابی سه‌رکۆمار، تۆ و هه‌ڵه‌بجه و ئازاری خه‌ڵک، کوجا مه‌رحه‌با!”.
بە پێی ئەو پەیامەی دیوانی سەركۆمارە بەناو كوردەكە بۆ هەڵەبجەی ناردووە، هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه، که‌چی نووسراوه‌که‌ی ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانی کردووه و هەڵەبجەی وەك پارێزگا هەژمار نەكردووە. ئه‌مساڵیش (٣١)ه‌مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، که‌چی دیوانی سەركۆمارە كوردەكە نووسیویەتی (٣٢)ه‌مین ساڵڕۆژ.
