نوچە-تاس
جێگری دەزگای ئەمنی فیدڕاڵی روسیا دەڵێت، چالاکییەکانی داعش لە باکوری ئەفغانستان، جێی نیگەرانین.
بە گوتەی سێرگی سەمیرنۆف، جێگری یەکەمی دەزگای ئەمنی فیدڕاڵی روسیا، داعش لە دوای تێکشكانی لە سوریا و عێراق، خەریکە پێگەیەکی نوێ لە باکوری ئەفغانستان دەدۆزێتەوە، لەم ڕووەوە بەهێزبوونی ئەم رێکخراو جێی نیگەرانییە.
ئەم بەپرسەی روسیا دەشڵێت، هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و رێکخراوی هاوکاری شانگهای ڕووی لە زیادبوونە.
جێگری یەکەمی دەزگای ئەمنی فیدڕاڵی روسیا، هەروەها دەڵێت، چالاکییە سەربازییەکانی داعش لە باکوری ئەفغانستان چڕبۆتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتوانێ ببێتە فاکتەری هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.