نوچە-ئاژانسەکان
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە سەدان هەزار گرتەی ڤیدیۆیی پەیوەست بە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر نیوزلەندای ڕەش کردۆتەوە.
فەیسبووک ڕایگەیاند، یەک ملیۆن و ٥٠٠هەزار گرتەی ڤیدیۆیی لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندای لە سەر ئەم تۆڕە سڕیوەتەوە.
فەیسبوک ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی سڕیوەتەوە کە ئێدیت کراون و ناوەرۆکی گرافیکییان نییە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی فەیسبوک، بڵاوکردنەوەی ئەم دیمەنانە جۆرێکە لە بێڕێزی کردن بە کەس و کار و قوربانیانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە.