هەڕەشەی هێرش بۆ سەر دوو پایتەخت دەکرێ

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، کە سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتەی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دوو پایتەختی وڵاتانی عەرەبی دەکات.

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا، یەکەم کە سەر بە حوسییە شیعەکانی ژێر پشتیوانی ئێرانە، هۆشداری داوەتە سعودیە و ئیمارات و دەڵێت “ریاز و ئەبوزەبی، دەکاتە ئامانجی هێرشی موشەکی”.

یحیی صاری، گوتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن، لەم بارەیەوە رایگەیاند: توانای هێرشی موشەکیمان بۆ سەر ریاز و ئەبوزەبی هەیە.

ئەم هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن لە کاتێکدایە، کە بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان، پرۆسەی ئاگربەست لە نێوان لایەنەکانی شەڕی یەمەن هاتۆتە کایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com