ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بەیانێکدا هێرشە تیرۆریستیەکانی رۆژی رابردووی بۆ سەر نوێژخوێنەرەکانی دوو مزگەوتی موسوڵمانان لە نیوزلەندا ئیدانە کرد.

ئەنجومەنی ئاسایش، هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەمالە و کەسوکاری قوربانیانەکان دەربڕیوە و دەشڵێت، دەبێ بە گوێرەی یاسا مامەڵە لە گەڵ ئەنجامدەرانی هێڕشەکە بکرێت. جەختیش کراوەتەوە، کە دەبێ دادپەروەری بەڕێوەبچێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، کە وڵاتانی جیهان بە گوێڕەی رێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان دەبێ پابەندی شەڕی دژ بە تیرۆریزم بن و لەم بارەوە هاوکاری نیوزلەندا بکەن، تاکوو ئەنجامدەرانی هێڕشە تیرۆرستیەکان بدرێنە دادگا.

ئەنجومەنی ئاسایش ڕاشیگەیاندووە، کە شەڕی دژ بە تیرۆر دەبێ ئەولەوییەتی ئەمنی و یەکەمی وڵاتانی جیهان بێت.

ژمارەی قوربانیەکانی ڕووداوە تیرۆرستیەکەی ڕۆژی رابردوو لە بەرزبوونەوەدایە و تاکوو ئێستا لانی کەم ٤٩ کەس کوژراون و ژمارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون.

ئەنجامدەری هێڕشەکە، پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵە و بە رەچەڵەک بریتانی بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com