نوچەنێت-سپۆتنیک
فالح الفیاض، سەرۆکی حەشدی شەعبی، لە گەڵ راوێژکاری شای سعودیە کۆبووەوە.
نوویسنگەی فالح الفیاض ڕایگەیاند: سەرۆکی حەشدی شەعبی لە گەڵ ثامر السبهان، راوێژکاری شای سعودیە بۆ کاروباری وڵاتانی کەنداو و باڵیۆزی پێشووی ئەم وڵاتە لە بەغدا، کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی گفتگوۆکانی سەبهان و الفیاض، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بووە.
دوو لایەن لەم دیدارەدا، جەختیان لە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندەکانی سعودیە و عێراق کردۆتەوە.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦وە، سەبهان بە بڕیاری شای سعودیە کرا بە وەزیری راوێژکاری بۆ کاروباری وڵاتانی کەنداو.
سەبهان لەو کەسانە هەژمار دەکرێ، کە دژ بە حەشدی شەعبی هەڵوێستی و لێدوانی توندی هەبووە.