پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لەبارەی هەڵەبجەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشیی لە گەلی کورد دەکات دەڵێت “لاپەڕەیەکی رەشە لە لاپەڕە رەشەکانی رژێمی بەعسی لەبەرامبەر گەلی کورد و لە بیر ناکرێ”.

ئەمڕۆ شەممە ١٦-٣-٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند و لاپەڕەیەکی رەشە لە لاپەڕە رەشەکانی رژێمی بەعسی لەبەرامبەر گەلی کورد و لەبیر ناکرێ.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای سەرەخۆشیکردن بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ٣١ـەمینی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە گەلی کورد، رایگەیاند ”هەڵەبجە هەر بە هێمای دڕندەیی دیکتاتۆریەت دەمێنێتەوە و گەل مکوڕتر دەکا لە سزادانی جەلاد و تاوانبارانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.

عەبدولمەهدی، شەهیدانی هەڵەبجە بە سەربەرز و نەمر و کەسوکاری ئەو شەهیدانەش بە مایەی شانازی ناو دەبات و سەرەخۆشی لە گەلی کورد دەکات، لە بەرامبەر قوربانیدانەکانی.

رۆژی ١٦ـ٣-١٩٨٨، حکومەتی عێراق، بە چەکی کیمیاوی، شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە جگە لە وێرانبوونی شارەکە، زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، شەهید بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com